Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:47

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە5ی4ی2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات کە لە میانیدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی دەکات.

رۆژی سێی ئەم مانگە فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی دانشتنەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردبوویەوە.

بەپێی کارنامەکە لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025، دەکرێت.

رۆژی دووی ئەم مانگە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، موحسن مەندەلاوی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 رەوانەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.

لە 13ی مانگی ئاداردا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسەند کرد و رۆژی 17ی ھەمان ئەو مانگە رەوانەی ئەنجوومەنی نوینەرانی کرد.

پێشتر گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبووە کە قەبارەی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینارە و کورتھێنان لە بوودجەی گشتیی ئەمساڵدا، 63 تریلیۆن دینارە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.