Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:38

لیستی مووچه‌ی ته‌واوی شوێنه‌كان راگه‌یاندرا و سبه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

کوردستان TV
100%


سبه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌5ی4ی2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌6ی4ی2023، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه‌، لیواكان، یه‌كه‌ی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت. 
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  بۆ رۆژانی دواتر دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


دوێنێ سێشه‌ممه‌4ی4ی2023 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: ڕۆژی پێنجشەممه‌ ڕێکەوتی 6/4/2023 دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران دەکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: بەر لە هاتنی جەژنی ڕەمەزان، مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.

ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.