Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:08

حکومەتی ئەمریکا جەخت لە پشتیوانی و هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندێکى باڵای حکومەتى ئەمەریکا کرد کە زەهرا بێڵ، جێگرى کونسوڵى گشتیی ئەمریکا لە هەرێم یاوەریى شاندەکەی دەکرد و پێکهاتبوون لە نوێنەرانى هەریەک لە وەزارەتى دەرەوە و کۆشکى سپى و ئەنجوومەنى ئاسایشى ئەمەریکا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسێکی گشتی لەبارەی بارودۆخ و پێشهات و ڕووبەڕووبوونەوەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێشکەش کرد و سیاسەت و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی لەمەڕ پرسەکان خستە ڕوو.

شاندی حکومەتی ئەمەریکا جەختیان لەسەر بایەخی پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان کردەوە. هاوکات ویستی وڵاتەکەیان خستە ڕوو بۆ پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لەپێناو بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی.

هەردوولا پێشوازییان لە دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانی نێوانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.