Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:12

ئەم دوو تۆمەتبارە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە 900 دۆلاریان لە منداڵێک سەندبوو

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباری دەستگیر کردووە کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە 900 دۆلاریان لە منداڵێک سەندبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 05ـی 04ـی 2023 پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، بەتۆمەتی ئەوەی کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڕی 900 دۆلاریان لەمنداڵێک سەندبوو.

لە ڕاگەیەنراوەکە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمار کرد کە دوو تۆمەتبار لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڕی 900 دۆلاریان لەمنداڵەکەی سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەرینەوە دەستگیر بکرێن.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک و بۆکس خەنجەرێک و بڕێک پارە و چەند کەلوپەلێکدا.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا تۆمەتباران (پ. ع. م) لەدایکبووی 2002 (س. ن. ع) لەدایکبووی 1994 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.