Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:43

بزانە ڕۆژوو چۆن یارمەتی چاکبوونەوە لە نەخۆشی شەکرە دەدات

کوردستان TV
100%

شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕۆژوو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، سوود و ئامۆژگارییەکانیشی خراوەتەڕوو.

د. مونا سەڵاحەدین پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە بۆ (سکای نیوز) ڕایگەیاندووە، ڕۆژوو دەرفەتێکە بۆ ڕزگاربوون لە چەندین نەخۆشی و بەدەستهێنانی چەندین سوود بۆ تەندروستیمان، هەروەها چەندین سوودی تەندروستی بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە هەیە و دەبێتە هۆی چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە، یان کەمکردنەوەی ژەمە دەرمانی ئەنسۆلینی بەکارهێنراو.

ئەو دکتۆرە باسی لە چەند سوودێک ڕۆژوو بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشی شەکرە کردووە:-

- ئاستی گلوکۆزی خوێن بە درێژایی ئەو مانگەی بەڕۆژوو دەبن ڕێکدەخات.

- یارمەتی شکاندنی گلوکۆز دەدات و وزە لە جەستەدا بەرهەم بهێنێت.

- بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە، پەنکریاس خاو دەبێتەوە.

- بەرهەمهێنانی گلیکۆجین زیاد دەکات بۆ ئاسانکاری لە تێکشکاندنی گلوکۆز.

- لەش ڕزگاری دەبێت لە چەوری زیادە، هەروەها ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا کەم دەکاتەوە.

- ئاستی ترشی یوریک لە لەشدا کەم دەکاتەوە.

ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە ئامۆژگاری ڕۆژووەوانان دەکات بۆ خواردنی خۆراکی بەسوود و تەندروست بەمشێوەیە:-

- لە کاتی پارشێو بڕێکی زۆر خواردن مەخۆ، باشتروایە بەسەر کاتە جیاوازەکاندا دابەشی بکەیت.

- دانەوێڵە بخۆن، چونکە ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات.

- میوەی تازە بخۆ (لەبری شەربەت) لەگەڵ سەوزەی زۆر.

- کەمکردنەوەی خواردنە چەورەکان.

- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی.

- دەتوانن بە ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانە و زیادکردنی چالاکیی جەستەیی، 10%ی کێشمان دادەبەزێنن.

لە ماوەی نێوان پارشێو و بەربانگکردنەوەدا بەلایەنی کەمەوە 2 لیتر ئاو بخۆرەوە لە ڕۆژێکدا.

- ژەمی پارشێو تاوەکوو بتوانرێت دوابخرێت باشترە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.