Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:04

هاوبەشانی ئاو ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگاداری هاوبەشانی ئاو دەکاتەوە کە تاوەکو 21ـی 04ـی 2023 دەتوانن بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێکی کرێی بەستنی پێوەر سوومەند بن.

لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی ئاو دەکەینەوە ئەوانەی تاوەکو ئێستا پێوەریان نییە، بۆ ئەوەی لە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێکی کرێی بەستنی پێوەر سوودمەند بن، پێویستە تاوەکو ڕێکەوتی 21ـی 04ـی 2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا مافی سوودمەندبوونیان نامێنێت و چیتر بڕیارەکە درێژ ناکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار، هەروەها  كرێی بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.

بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێکی کرێی بەستنی پێوەر چەند جارێكی دیکە بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان نوێكراوەتەوە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە دابوو کە لە دوای 21ـی 04ـی 2023 نوێ ناكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.