Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:03

پەیامی سەرۆکی حکوومەت لە ساڵیادی  دەرکردنی بڕیاری 688

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڕیارەکە ڕێگەخۆشکەر بوو تاوەکو بە مەرجەکانی خۆمان حوکمڕانی بکەین.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی دا بۆ گەلەکەمان کە لە شاخەکان گیریانخواردبوو."

هەر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی:، "ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی بە مەرجەکانی خۆمان حوکمڕانی بکەین."

دوای ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی هەرێمی کوردستان لەدژی ڕژێمی بەعس، خەڵکی کوردستان لە ترسی چەکی کیمیاوی و دڕندەیی سوپای ڕژێمی بەعس، شارەکانیان چۆڵ کرد و ڕوویان کردە ناوچە شاخاویەکانی سنووری هەردوو ووڵاتی ئێران و تورکیا.

ڕۆژی 05ـی 04ـی 2023 ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە (688)ـی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دا، ناوەڕۆکی ئەو بڕیارەش ناوچەی (دژەفڕین) یان (ناوچه‌ی ئارام)ـی لێ به‌رهه‌م هات، کە ڕژێمی بەعس نەیتوانی ھێرش بکاتە سەر کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.