Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:51

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای بودجە دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵانی (2023، 2024 و 2025) دەستی پێ کرد.

ئەمشەو چوارشەممە 05ـی 04ـی 2023 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەیان بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای گشتیی ساڵانی (2023، 2024 و 2025) بکات.

موحسین ئەلمەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، ئەمەش لەدوای ئەوەی کە محەمەد حەلبووسی مۆڵەتی وەرگرتووە.

ڕۆژی دووشەممە 13ـی 03ـی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵیی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025 دا  و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.

لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار دیاریی کراوە بڕی نەوتی هەناردەکراویش، ڕۆژانە بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل دیاریی کراوە، لەو ژمارەیەش 400 هەزار بەرمیل لەڕێگه‌ی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت.

هەروەها پێشووتر گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی ئاماژەی بەوە دابوو کە قەبارەی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینارە و کورتھێنان لە بوودجەی گشتیی ئەمساڵدا، 63 تریلیۆن دینارە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.