Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:05

پارێزگاری هەولێر: لە ئاگرەکەی بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر هیچ دووکانێک نەسووتاوە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ئەمشەو سەردانی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی شێخەڵڵای هەولێری کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە، بەهۆی ئاگرەکەش تەنیا عەرەبانەی کەلوپەلی کارەبایی، پلاستیک، سەوزە و میوەی سووتاون و هیچ دووکانێک نەسووتاوە.  

دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە 05ـی 04ـی 2023، لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەپر و عەرەبانەی کاسبکارنی بازاڕەکە سووتان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، هەر زوو سەردانی شوێنەکەی کرد و لەبارەی ئاگرەکە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: خۆشبەختانە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی توانرا بە ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

ڕاشیگەیاند: پارێزگاری هەولێر، دوای بەسەرکردنەوەی شوێنەکە، لە نزیکەوە لە هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکەی کۆڵییەوە کە بە هۆیەوە ژمارەیەک کەپر و عەرەبانەی کەلوپەلی کارەبایی، پلاستیک، سەوزە و میوەی کاسبکاران سووتان، بەڵام هیچ دووکانێک نەسووتاوە و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە بەردەوامە.

بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر دەکەوێتە سەنتەری شار و بازاڕێکی میللیە و هەموو جۆرە کاڵایەک، هەر لە خۆراک و کەرەستەی کارەبایی تاوەکو جلوبەرگ و سەوزە و میوەی تێدا دەفرۆشرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.