لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجەی گشتیی كرا.
فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە شەوی رابردوو، بەسەرۆكایەتی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 ئەنجامدراوە.
راشیگەیاندووە لە كۆی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، 235یان ئامادەی دانیشتنەكە بوون كە لە میانیدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی كراوە.
چاوەڕان دەكرێت لە میانی دانیشتنەكانی داھاتوودا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە بكرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.
قەبارەی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197١٩٧ تریلیۆن و 828 ملیار دینار و كورتھێنان لە بوودجەی گشتیی ئەمساڵدا، 63 تریلیۆن دینارە.
خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بوودجە دەكرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە
شەوی رابردوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجەی گشتیی كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.