ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداریدا لەوەی لە ماوەی نێوان ڕۆژی دووشەممە تا ڕۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی باران بارین روو لە ناوچەكەمان دەكات .
كەشناسی دەڵێت: لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و توركیا شەپۆڵێكی باران بارین سەرجەمی ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە و سەرەتا رۆژی دووشەممە باران بارینی كەم لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت .
دەشڵێت: رۆژی سێ شەم و چوارشەم و شەپۆڵی باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەی نەخشەكانی بارانی پێشبینیكراو لەسەر ناوچەكەمان ئاستی دابارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ كات بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما.
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیيەكە ئاماژەی بەمەشداوە كە لەگەڵ نزیك بوونەوەی كاریگەری ئەم شەپۆڵە زانیاری زیاتر بڵاودەكەنەوە .
كەشناسی هۆشداری لەبەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.