Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:40

بۆ دابەزاندنی نرخەكەی ڕێگە بە هاوردەكردنی گۆشتی سوور دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕێوشوێنەكانی ئاشكرا كرد بۆ كەمكردنەوەی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكاندا.
لەوبارەیەوە مەهدی سەحەر، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، وەزارەت چەند ڕێوشوێنێكی گرتووەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرانی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕە ناوخۆییەكان، لەوانە: ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی مەڕ و مانگای زیندوو لەنێوان پارێزگاكان و ناوچەكە، و ڕێگەدان بە هاوردەكردنی گۆشت لە هەموو وڵاتانی جیهان جگە لە وڵاتانی قەدەغەكراو.
 یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەت ئاماژەی بەوەدا كە ئەم ڕێوشوێنانە بەشدار دەبن لە كەمكردنەوەی نرخی گۆشت لە ماوەی داهاتوودا لە بازاڕەكاندا.
سەبارەت بە گۆشتی پەلەوەر، سەحەر ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەت ڕێگەی بە هاوردەكردنی گۆشت لە دەرەوە داوە، جگە لە زیادبوونی بەرهەمهێنانی گۆشت لە عێراق لەو كێڵگانەی كە لە سەرجەم پارێزگاكان كاردەكەن.
سەبارەت بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، سەحەر دووپاتیكردەوە كە هەموو بەرهەمە كشتوكاڵییەكان شاهیدی سەقامگیری نرخن لە سەرجەم پارێزگاكان و بازاڕە ناوخۆییەكان.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، لە ئەگەری كەمی هەر بەرهەمێك، دەرگای هاوردەكردن لە دەرەوە دەكرێتەوە، و دەروازە سنوورییەكان دادەخرێن لە ئەگەری هەبوونی زۆری بەرهەمی ناوخۆیی.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.