ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.4.6، بە ئامادەبوونى سەربەسن لە زگین، نوێنەرى سەرۆک بارزانى و ئومێد خۆشناو، نوێنەرى رێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەندامانى مەکتەبی سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان و وەزیر و پەرلەمانتار و فەرماندەکانى لە شکرى کوردستان و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەى، تەرمى خوالیخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر و کەسایەتى و تێکۆشەرى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بریکارى پیشووى وەزارەتى کشتوکاڵ و ئەندامى خوولى دووەمى پەرلەمانى کوردستان بەخاکسپێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.