Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:14

مەسرور بارزانی: مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم نموونەی مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر و كۆڵنەدەر بوو

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا رایگەیاند: خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، نموونەی مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر و كۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنی گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەك بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و وڵاتەكەی كردووە.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەت ..
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتكاری ناسراوی كوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم-م بیست .
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، نموونەی مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر و كۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنی گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەك بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و وڵاتەكەی كردووە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی و كەس و كار و هەڤاڵانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.