نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، نموونەی كوردێكی دڵسۆز و وەفاداری كوردستان بوو. هەموو تەمەنی خۆی بە پێشمەرگایەتی و خەبات و خزمەت بۆ گەل و وڵاتەكەی بەخشی.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان..
كۆچی دواییی پێشمەرگە و تێكۆشەری دیاری كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم خەمباری كردم. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم، نموونەی كوردێكی دڵسۆز و وەفاداری كوردستان بوو. هەموو تەمەنی خۆی بە پێشمەرگایەتی و خەبات و خزمەت بۆ گەل و وڵاتەكەی بەخشی. له سەردەمی شۆڕش وەك پێشمەرگە و تێكۆشەرێكی كۆڵنەدەر، لە سەردەمی ئازادیشدا هەمیشە نموونەیەكی دیاری خزمەت و وەفاداری بووە. گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2023/4/6
نێچیرڤان بارزانی: شێخەڵڵا ئیبراهیم نموونەی كوردێكی دڵسۆز و وەفاداری كوردستان بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.