حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، ستایشی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی عێراقی كرد.
باسم ئه‌لعه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: حکوومەتی عێراق ستایشی هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسیاریەتی پەرلەمانی عێراق دەکات بە تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023، 2024، 2025.
ڕاشیگه‌یاند: ئەم لێکدانەوەیە بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ ڕۆحییەتی تێگەیشتنی نوێنەرانی خەڵک بۆ ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە لەسەریان دەبێت و بەرز نرخاندنیان بۆ ئەو هەلومەرجەی کە وڵاتەکەمانی پێدا تێ دەپەڕێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته پەلە بكرێت بۆ پەسەندکردنی بودجە بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان بكات.
شه‌وی ڕابردوو به ئاماده‌بوونی 329 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 ئه‌نجامدرا و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش ئه‌نجام بدرێت و به‌ر له هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، پڕۆژه‌یاساكه په‌سند بكرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.