به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له شاری به‌غدا خۆی حه‌شار دابوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس تۆمەتبارێکیان بەناوی (ک. هـ. م.) ده‌ستگیر كرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو بە پێی ماددەی (30) ماددە ھۆشبەرەکان و ماددە (19)ی چاندن و بەخشینی ئەندامی جەستەی مرۆڤ و ماددەی (5)ی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباره‌كه ماوەیەکی زۆرە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، بەڵام لە شاری بەغدا خۆی حەشار دابوو.
پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه پەڕاوی تۆمه‌تباره‌كه ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە ڕاگرتنی بەپێی هەمان ئەم ماددانەی سەرەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.