Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:42

ئه‌مڕۆ بڕێكی زۆری ده‌رمانی قاچاغ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بڕێكی زۆری ده‌رمانی قاچاغ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه‌ هه‌وڵ ده‌درا به‌شێوه‌ی قاچاغ بهێنرێته‌ ناوه‌وه‌ی شاره‌كان و به‌ هاووڵاتییان ساغ بكرێته‌وه‌.

دامه‌زراوه‌ی كۆنتڕۆلی جۆری ده‌رمان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بەهەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان، توانرا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەدا بگیرێ کە گومانی ساختەبوونیان لێ دەکرێ.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هەوڵ دەدرا ئه‌م ده‌رمانه‌ قاچاغانه‌ بە شێوەی شاراوە و نایاسایی بازرگانی پێوە بکرێ و بە هاوولاتییان ساخ بکرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمەتبارانه‌ش دەستگیركران كه‌ به‌نیازبوون ئه‌و ده‌رمانه‌ قاچاغانه‌ بهێننه‌ ناوه‌وه‌ و هه‌روه‌ها پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ کرایەوە.

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دڵنیایی تەواویشی دا بە هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمان و بەرهەمە دەرمانسازییانه‌ی کە ئێستا له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان هه‌ن و ئه‌وانه‌ی ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان پێوه‌یه‌.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد له‌ كاتی بوونی هەر زانیارییەک لەسەر دەرمانی نایاسایی لە ڕێگه‌ی ژمارە مۆبایلی (07502356000) ئاگاداری تیمه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.