ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاری هه‌ولێر 6 حاڵه‌تی گه‌ستنی سه‌گ ڕوویانداوه و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاواش داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كات چاره‌سه‌رێكی به په‌له بۆ سه‌گه بێلانه‌كان بدۆزنه‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ته‌نیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 6 حاڵەتی سەگ گەستن هاتۆتە نەخۆشخانەکەیان.
نه‌خۆشخانه‌كه داواشی له لایەنی پەیوەنداره‌كان كرد تکایە تکایە چارسەرێکی بە پەلە بۆ ئەم سەگە بێ لانانە بدۆزنەوە.
هۆشداریشی دا كه بەراستی ئەگەر چارەسەرێك نەکرێ بۆ ئه‌م سه‌گه بێلانانه، ئه‌وا کارەساتی خراپتر ڕوو دەدات.
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر هه‌روه‌ها دوو وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه بڵاو كرده‌وه كه وێنه‌ی باوك و كوڕێكه كه ئه‌م ئێواره‌یه له شاری هه‌ولێر سه‌گ په‌لاماری دابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.