Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:17

مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ پۆڵه‌ندا ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ پۆڵه‌ندا كرد به‌هۆی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزییانه‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "زیاد ڕەئووف نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساجیدە خان)ی دایکی بەڕێزتانم بیست".

مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت".

ده‌قی پرسەنامەكه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بەڕێز  زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساجیدە خان)ی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.