Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:22

له‌ كه‌ركووك سێ تیرۆریستی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی 3 تیرۆریستی مه‌ترسیداری داعشی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ڕاگه‌یاند كه‌ یه‌كێكیان كاری دابینكردنی ئازووقه‌ و داوده‌رمان و كه‌لوپه‌ل بووه‌ بۆ چه‌كدارانی داعش.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا هێزه‌كانی فرقه‌ی 14ی هه‌واڵگریی سه‌ربازی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تر له‌ شاره‌دێی زاب توانیان 3 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هه‌رسێ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ به‌ مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌ دادگای شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك داواكراو بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ یه‌كێك له‌ تیرۆریسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كان كاری دابینكردنی ئازووقه‌ و داوده‌رمان و كه‌لوپه‌ل بوو بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دووه‌میشیان ئه‌ركی ڕێكخستنی چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كانی داعشی پێ سپێردرابوو و ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان هاوكاری تیرۆریستانی تری كردبوو له‌ تاڵانكردنی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت پێش پڕۆسه‌ی ئازادكردنی ناوچه‌كه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.