مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان خوالێخۆشبووان مستەفا حوسێن باپیر و شێخەڵا ئیبراهیم دەکات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی سه‌ره‌خۆشییه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه:-
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانەوادەی (مستەفا حوسێن باپیر)
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری دەڤەری ئامێدی و دهۆک، ھەڵگری میدالیای بارزانی، خوالێخۆشبوو (مستەفا حوسێن باپیر) ناسراو بە (مودیر)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەرکەتان و کەسوکار و دۆست و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و دڵنه‌وایی بە ئێوە و ئێمە و هەموولایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
---------------------------
به‌ڕێزان خانەوادەی مامۆستا (شێخەڵڵا ئیبراهیم)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، خەباتگێڕ و کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری شاری هەولێر و ھەڵگری میدالیای بارزانی، مامۆستا (شێخەڵڵا ئیبراهیم)مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەر و کوردپەروەرکەتان و تەواوی کەسوکار و دۆست و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خەمتان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەکات و بە ئێمە و بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ڕه‌حمه‌ت و دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.