سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى كرد و ڕایگه‌یاند كه مامۆستا كه‌سايه‌تى و زايانايه‌كى لێهاتوو بوو و ده‌يان مامۆستاى ئايينى له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پێگه‌يشتوون و ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب مه‌لا عه‌بدوڵا به‌حركه‌يى ڕایگه‌یاند " پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم".
ڕاشیگه‌یاند "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى مامۆستا مه‌لا ته‌ييب مه‌لا عه‌بدوڵا به‌حركه‌يى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ييب به‌حركه‌يى، وه‌ك كه‌سايه‌تى و زايانايه‌كى لێهاتوو له خانه‌واده‌يه‌كى ديارى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئايينى، به ده‌يان مامۆستاى ئايينى له‌سه‌ر ده‌ستيان پێگه‌يشتوون و ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، گيانى شاد و يادى به خێر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.