Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:29

ته‌ندروستی هه‌ولێر: مانگی ڕابردوو 124 حاڵه‌تی گه‌ستنی سه‌گ له‌ هه‌ولێر ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی ڕابردوودا له‌ شاری هه‌ولێر 124 حاڵه‌تی گه‌ستنی سه‌گ هه‌بووه‌.

ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ مانگی 3ی ئه‌مساڵ 124 حاڵه‌تی گه‌ستنی سه‌گ ڕه‌وانه‌ی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شاری هه‌ولێر كراون.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ له‌و 124 حاڵه‌ته‌، 46 حاڵه‌ت هاتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها 78 حاڵه‌تی تریش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێر كراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ته‌نیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 6 حاڵه‌تی په‌لاماردانی سه‌گ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوایان كردووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر 6 حاڵه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌‌ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێویستیان بۆ كراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.