Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:26

سلێمانی.. مانگی ڕابردوو زیاتر له‌ 18 هه‌زار منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2023) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18.218 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە 2.155 منداڵ داخڵ كراون.

بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 138 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 167 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 239 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 81 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 23 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون و 8.113 حاڵەتی هەناسەتوندی و 23 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19.443 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 552 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 352 سۆنەر و 141 ئیكۆ و 12 نازور ئەنجام دراوە و 703 تیشك گیراوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.