Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:38

ئه‌مشه‌و له‌ خولی نایابی عێراقدا دهۆك میوانداری نه‌فتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و سێی خولی نایابی عێراق، كاتژمێر نۆ و نیوی ئه‌مشه‌و، یاریگای دهۆك یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و نه‌فتی ناوه‌ڕاست له‌خۆوه‌ ده‌گرێت.
 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه‌ دهۆك سی و پێنج خاڵی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی ناوه‌ڕاست بیست و سێ خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی شازده‌هه‌مه‌.
 دهۆك له‌م وه‌رزه‌دا توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و هه‌میشه‌ ژماره‌یه‌ك قورس بێت له‌به‌رده‌م ركابه‌ره‌كان، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت بۆ یاری ئه‌مشه‌و، كوڕانی سلێمان ره‌مه‌زان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان.
 له‌به‌رامبه‌ردا نه‌فتی ناوه‌ڕاست به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌ناوچه‌ی دابه‌زین دووره‌، بۆیه‌ ئه‌و تیپه‌ هه‌موو هه‌ولێكی بۆ خۆ به‌دوور خستنه‌ له‌ناوچه‌ی دابه‌زین گه‌یشتن به‌ناوه‌راستی ریزبه‌ندی، یاریزانانی یانه‌ی دهۆك له‌ماوه‌ی دوور رۆژی رابردوو به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنانیان بۆ ئه‌م یارییه‌.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.