له‌گه‌ری بیست و نۆیی خولی ئیتالیا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌مشه‌و یانه‌ی میلان له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانه‌ی ئیمپۆلی ده‌كات.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه میلان په‌نجاو یه‌ك خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی سێیه‌م دێت، میلان به‌جیاوازی بیست خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی پله‌ی یه‌كه‌م دووره.
هه‌روه‌ها به‌جیاوازی چوار خاڵ له‌دوای لازیۆی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیه، له‌به‌رامبه‌ردا ئیمپۆلی سی و یه‌ك خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی چوارده‌هه‌مه، میلان نایه‌وێت خالی دیكه له‌ده‌ست بدات، به‌ڵكو هه‌موو هه‌ولێكی میلان بۆ پارێزگاریكردنی له‌پێگه‌ی خۆی و هه‌نگاونان به‌ره‌و خانه‌ی دووه‌م، چونكه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵی كالچۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناپۆلی یه‌كلابۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه ڕاهێنه‌ری میلان ستیفانۆ پیۆلی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویسته سوود له‌یاری ئیمپۆلی وه‌ربگرین، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م یاریه له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی خۆمان به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری میلان وتیشی بردنه‌وه‌ی یاری ناپۆلی هانده‌ربوو بۆ ئێمه، بۆیه ده‌بێ سه‌ره‌تا یاریه‌كان به‌شێوازی و پلانی یاری ببه‌ینه‌وه، چونكه خوله‌كه بۆ ئێمه گرنگه، له‌هه‌مان كاتدا نابێ هیچ تیپێك به‌ئاسان وه‌ربگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.