لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە .
ئهمڕۆ ههینی 7ی4ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكە دەستیپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگیرێت .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه"لە ئێستادا تۆمەتبار ( ك،ن،ن لەدایكبووی 1997) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.