Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:16

مۆرینیۆ ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی له‌وڵاتی سعوودیيه‌وه‌ پێگه‌یشت

کوردستان TV
100%


خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری یانه‌ی ڕۆمای ئیتالی، ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی له‌وڵاتی سعوودیيه‌ پێگه‌یشت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌ درێژه‌ به‌كاروانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی بدات.
 له‌مباریه‌وه‌ ڕۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، مۆرینیۆ  ئۆفه‌رێكی به‌بری سه‌دو بیست ملیۆن یۆرۆ پێشگه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودييه‌ كاربكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مۆرینۆ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌ستی به‌بیروراگۆرینه‌وه‌ كردوه‌.
 له‌به‌شێكی هه‌واڵه‌كه‌دا رۆژنامه‌ی نابراو روونیكردۆته‌وه‌ بری شه‌ست ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ر وه‌رزێك دیاریكراوه‌، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ گرانترین ڕاهێنه‌ر له‌مێژوو ئه‌و بره‌ مووچه‌یه‌ی پێ بدرێت.
 هه‌روه‌ها ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای به‌كۆتا هاتنی ئه‌ركی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سعووديية هێرڤی رێنار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودييه‌ چه‌ند پێشنارێك خراوه‌ته‌ به‌رده‌م مۆرینیۆ له‌وانه‌ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی یاخود رابه‌رایه‌تی كردنی یانه‌ی نه‌سر و سه‌رپه‌رشتی كردنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، یانیش ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئیتیحاد جه‌ده‌ وه‌ربگرێت كه‌ له‌ئێستادا له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌یه‌.
 جێی ئاماژه‌یه‌ گرێبه‌تسی مۆرینۆ له‌گه‌ڵ رۆما له‌ دوو هه‌زارو بیست و چوار به‌ كۆتادێت، بۆیه‌ زۆرێك له‌هه‌لبژارده‌و یانه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن مۆرینیۆ وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵیان درێژه‌ به‌كاروانی وه‌رزشی بدات.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.