Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:48

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق سێ تیرۆریستی داواکراویان لە کەرکووک دەستگیرکرد

کوردستان TV
100%


هێزەکانی هەواڵگریی سەربازیی سێ تیرۆریستی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک دەستگیرکرد.

لەو راگەیەندراوەی کە لە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هۆبەی هەواڵگریی فیرقەی 14 سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی و بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، سێ تیرۆریستی داواکراو لە ناحیەی زاب سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، دەستگیرکرد.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە هاتووە کە لە کاتی داگیرکردنی قەزای حەویجە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەو سێ تیرۆریستە لەناو ریزەکانی رێکخراوەکەدا چالاکیان ئەنجامداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رادەستی لایەنە پەیوەندارەکان کراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.