وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕۆژی تهندروستی جیهانی پهیامێكی بڵاوكردهوه.
ئهمڕۆ ههینی 7ی4ی2023، د. سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕۆژی تهندروستی جیهانی پهیامێكی بڵاوكردهوه و كه تێیدا رایدهگهێنێت: 7ی نیسانی هەموو ساڵێک دیاریکراوە وەك رۆژی تەندروستی جیهانی و تیایدا گرنگی و پێویستی ڕەهەندەکانی تەندروستی بەبیر کۆمەڵگا و دەسەڵاتداران و سەرچاوە مرۆییەکانی سیستەمی تەندروستی دەهێنێتەوە، دەرفەت و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لەنێو تاکەکانی جیهان دەهێنێتە بیر و هزری هەمووان، پێمان دەڵێ تەندروستی تەنها خۆپاراستن و چارەسەری نیە لەنەخۆشی و پەككەوتەیی بەڵكو تەواوبوونی جەستەو هزروباری كۆمەڵایەتی مرۆڤ ئامانجی یادكردنەوەی ئەم رۆژەیە لە سەرتاسەری جیهاندا.
دهشڵێت: ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێناسەی ئەم رۆژەی كردووە كە: (بریتییە لە تەندروستبوون و پێگەیشتن و كامڵبوونی جەستە و هزر و ئابووری و لایەنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، نەک تەنها دوور بوون بێت لە نەخۆشی و پەککەوتەیی)، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە هۆشیاری تاك بە بەشێكە لە تەندروست بوونی تاک، بەو مانایەی بیر و بیرکردنەوە و بڕوای تەندروستی تاکەکان خێزان و کۆمەڵگای تەندروست فەراهەم دەکات. بۆیە لەم رۆژەدا زۆر گرنگە بایەخێكی تەواو بە تەندروستی خۆمان بدەین چونکە بایەخدان بە تەندروستی تاكەكەسی واتە پاراستنی تەندروستی كەسانیتر و بەمەش كۆمەڵگایەكی تەندروست بنیات دەنێین.
د.سامان بهرزنجی ئاماژهی بهوهشكردووه" لە هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا تاوەكو ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام هاندەری خزمەتکردن بووە بە هاوڵاتیان سەرباری دژواری قەیرانەکان و ڕێگا سەختەکان. سەرکەوتن بەسەر دۆخەکە و ئاست بەرزی بەرەنگاربوونەوە و کۆنتڕۆڵکردن نمونەیەکی بەرچاوی ئاستی جیهان و ناوچەکە بوو، لەهەمان کاتدا وانەیەكی گرنگ بوو بۆ هەستكردن بەوەی كە خۆپاراستن زۆر گرنگترە لە چارەسەری. کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بایەخدان بە سێكتەری تەندروستی و لە پێشینەی كارەكانیدا بووە بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕوداووەکاۆ و قەیرانەکانی تەندروستی دا، هاوکات لەگەڵ رێكارەكانی چاكسازی و ڕیفۆرم لە كەرتی تەندروستیدا هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە قۆناغێكی گرنگ بۆ پاراستنی هاوونیشتمانیان لەڕووی تەندروستی جەستەیی و دەروونی".
وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كورستان ئاماژه بهوهشدهكات" لێرەوە داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەتایبەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەكەین كە دەستی هاوكاری و پاڵپشتی و پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر درێژبكەن و دەستی ماندووی پزیشكان و پەرستاران و سەرجەم كارمەندانی تەندروستی دەگوشین، کە بەردەوام لە سەنگەری بەرگری و خزمەتی مرۆڤایەتی بوونە و خۆیان كردووتە قەڵغانێك بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پارێزراوبن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.