Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:46

له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق 5 تیرۆریستی داعشیان كوژران

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ 5 تیرۆریستی داعش كوژران و له‌ناو بران.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوو هێرشی سه‌ركه‌وتووی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ و شوێنه‌كانی مانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ی نارین له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ ئه‌نجام دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ هێرشه‌كاندا توانرا 5 تیرۆریستی داعش له‌ناو ببرێن، سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی چه‌ند مۆڵگه‌ و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كی چه‌كدارانیش.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.