سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتنێكی زۆر گرینگه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقدایه، پێویستیشه به زووترین كات بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین خوالێخۆشبوو مامۆستا شیخه‌ڵا ئیبراهیم، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له دوا پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.
سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵا گوتی "كاكه شێخه‌ڵا تێكۆشه‌رێكی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان بووه، له‌مێژه ده‌مناسی، واته له ته‌مه‌نی زۆر گه‌نجییه‌وه، كاك شێخه‌ڵا هه‌میشه جێی ڕێز بووه له‌ناو پێشمه‌رگه، له‌ناو كادیرانی پارتی و له هه‌ر شوێنێك كه خه‌باتی كردووه، له هه‌ر شوێنێك بووه جێی ڕێز و پێزانين بووه هه‌م بۆ پێشمه‌رگه، هه‌م بۆ كایران و بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستانیش. ده‌بینین ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداره له پرسه‌كه‌یدا، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌و وه‌فادارییه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌باره‌ت به كاكه شێخه‌ڵا هه‌یبووه و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ حكوومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كرده‌وه "من خۆم داوام كردووه و سه‌رۆك وه‌زیران كاك مه‌سروور داوای كردووه و پێمانوایه گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی بۆ ناو حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر پێویسته، كێشه هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌ناو حكوومه‌تدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بێگومان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا."
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی "پێش ده‌ركردنی فه‌رمانى هه‌رێمی، براده‌ران له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانیان كردووه و ئه‌و ڕۆژه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنمان دیاری كردووه، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دامانناوه و وه‌ك ئه‌ركی خۆيشم وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌م و ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌م، هیوادارم هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش، ئاشكرای كرد "ڕێككه‌وتنێكی زۆر گرنگه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو عێراقدایه و هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه داكۆكيمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی عێراقییانه بۆ ئه‌م كێشانه هه‌بێت،
زۆر جار پرسیار له‌وه ده‌كرێت كه ئایا هه‌رێمی كوردستان پێشتریش ئاماده بووه بۆ ڕێككه‌وتن؟ به‌ڵێ، ئێمه پێشتریش ئاماده بووین، به‌ڵام حكوومه‌ت له به‌غدا ئاماده نه‌بووه، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م جاره‌یان حكوومه‌ت له به‌غدا ئاماده بووه و هیوادارین ئه‌م ڕێككه‌وتنه به زووترین كات بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكرنه‌وه، ڕێككه‌وتنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقدایه، ئه‌مه هیوای ئێمه‌یه و په‌نا به خوا ببینین به زووترین كات ئه‌م ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت".
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی دیكه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند "هیوادارم و هه‌روه‌ك گوتم ئه‌ركی یاسایيی منه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌م و كاتیشمان هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دیاری بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان قسه‌مان كردووه و هیوادارم هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌وه بن كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت، چونكه ئه‌مه پرسێكی یاسایی و ئیعتبارییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێویسته ئه‌نجام بدرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.