به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان دوو كه‌س شه‌ڕه ته‌قه دروستبووه و كه‌سێك به سه‌ختی برینداره
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شارۆچكه‌ی خه‌بات له ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێی نێوان دوو كه‌سدا بووه‌ته شه‌ڕه ته‌قه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك به سه‌ختی بریندار بووه.
دلێر سیان به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی بنكه‌ی ته‌ندروستی سارێژ له شارۆچكه‌ی خه‌بات بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا له شارۆچكه‌ی خه‌بات ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان دوو كه‌س دروست بووه و دواتریش بووه‌ته شه‌ڕ و ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیش هاووڵاتییه‌ك بریندار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه برینی هاووڵاتییه‌كه سه‌خته و به‌هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری هه‌ولێر كراوه.
خه‌بات / سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.