Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:28

زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەیه‌ك ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووه‌ و ته‌نیا بووته‌ هۆكاری ئاگر كەوتنەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دەستبەجێ تیمەكانی بەرگریی شارستانیی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووه‌. 

‎ ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەسه‌ر ڕووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە.

هه‌روه‌ها هاووڵاتییان و گەشتیارانیشی ئاگادار كرده‌وه‌ كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوە دەچن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.