Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:41

حكوومه‌تی هه‌رێم: رەفتاری دەسەڵاتێکی حزبی کاری گەیاندە ئەوەی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی پەلامار بدرێت

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر په‌لاماردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووره‌كه‌ کاری گەیاندە ئەوەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕوکەخانەكه‌ پەلامار بدرێت.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر بە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەردەبڕین".

ڕاشیگه‌یاند "ئەم دۆخە ترسناکە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکوومەت و بەکارهێنانیان بو کاری نایاسایی هاتۆتە ئاراوە".

جوتیار عادل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت، لە ئەنجامیشدا هاووڵاتییانمان لەو دەڤەرە باجی هەڵەکانیان بدەن".

‏‎گوته‌بێژی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "پێویستە کوتایی بەم کارە ناڕەوایانە بێت و دەسەڵاتی حکوومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو دەڤەرە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سەربەرزی سلێمانی دەستەبەر بکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.