شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی باران به‌ڕێوه‌یه و له رۆژی دووشه‌مه‌وه شه‌پۆڵه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات و بارانێكی زۆریش ده‌بارێت.
سادق عه‌تییه شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵێكی بارانی به‌هاره بۆ ئاسمانی عێراق به‌ڕێوه‌یه و له رۆژی دووشه‌می داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات و رۆژی پێنجشه‌م كۆتایی دێت، بارانه زۆره‌كه‌ش له رۆژانی سێشه‌م و چوارشه‌م ده‌بارێت و ده‌گاته لووتكه.
ڕاشیگه‌یاند: له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای عێراق بارانبارینه‌كه به خوڕ ده‌بێت.
سادق عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێویسته داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له پارێزگاكان ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی بارانبارینه بكه‌ن و سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا دوابخه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.