Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:39

قایمقامی خه‌بات: له‌سه‌ر ته‌قه‌كانی ئه‌مشه‌و 8 كه‌س ده‌ستگیر كراون

کوردستان TV
100%

قایمقامی شارۆچكه‌ی خه‌بات ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوی شه‌ڕ و ته‌قه‌كانی ئه‌مشه‌وی شارۆچكه‌ی خه‌بات، 8 كه‌س ده‌ستگیر كراون و ئێستاش دۆخه‌كه‌ ئارام بۆته‌وه‌.

كوێستان ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی خه‌بات تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ ئه‌مشه‌و ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ شارۆچكه‌ی خه‌بات ڕووی دا و له‌ ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێكی نێوان دوو كه‌س، شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ دروست بوو.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كان به‌داخه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌ و هیچ كه‌سی تریش بریندار نه‌بوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر كێشه‌ی نێوان دوو هاووڵاتی له‌سه‌ر مۆبایل دروست بووه‌ و دواتر شه‌ڕه‌كه‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه‌ ببووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یه‌كی زۆر بكرێت و ببێته‌ هۆكاری دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی خه‌بات.

كوێستان ئه‌حمه‌د قادر گوتیشی: هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و دۆخه‌كه‌كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و ئێستا بارودۆخی شارۆچكه‌ی خه‌بات ئارامه‌.

قایمقامی شارۆچكه‌ی خه‌بات جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه و ته‌قه‌كان،‌ 8 كه‌س ده‌ستگیركراون و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.