گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی بندیواره و مافی ئه‌وه‌ی نییه باسی حكوومه‌ت بكات.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قوباد تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشی دۆخی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئاسەواری دوو ئیدارەیی نەمێنێت و بتوانین بە بێ کۆسپ و تەگەرە و بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتیانمان بکەین".
جوتیار عادل ڕاشی ده‌گه‌یه‌نێت "بەڵام ئەو لایەنە سیاسییەی کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی دەکات، ڕێگرە لە کاروباری حکوومەت و دامودەزگاکانی، هەروەها حکوومەتی لە سنووری سلێمانی خستووەتە بن هەژموونی ئەجێنداکانی حیزبەکەی، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە لە دۆخێکی ناهەمواردان".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئاماژه‌شی دا "بەداخەوە، لە جیاتی ئەوەی کاک قوباد هاوکار بێت و لە کەناڵەکانی حکوومەتەوە چارەسەری کێشەکان بکات، خۆی لە بەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە و دەوام ناکات، بۆیە کاک قوباد جێگری سەرۆک وەزیرانی بندیوارە و مافی ئەوەی نییە باسی حکوومەت بکات و بڕیار لەسەر گوتەبێژی حکوومەت بدات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.