سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، وڵاتی ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی گرنگیی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەدات لە ڕووی ئابووری و پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و دەیەوێت کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە لە هەرێمی کوردستان لە چەند بواری جیاجیا جێبەجێ بکات.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: ''پەیوەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئیمارات بەگشتی زۆر باشە و بەرەو باشتریش دەچێت، چونکە جووڵەیەکی باش هەیە بۆ هاتنی وەبەرهێنەر و پێشنیازی جێبەجێکردنی کار لە هەرێمی کوردستان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت، ئیمارات کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: ئەو پڕۆژانەی بڕیارە کۆمپانیا ئیماراتییەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێیان بکەن، لە چەند بوارێکی تایبەتدان، لەوانە کەرتی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پیشەسازی و جگە لەوەش، کۆمەڵێک پڕۆژەی تێکەڵاوی گەورە جێبەجێ دەکەن لە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئیمارات پەیوەندیی زۆر باشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و گرنگیی زۆریش بە هەرێمی کوردستان دەدەن و دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان بکەن.
شوکری باسی لەوەش کرد: ئێمەش وەکوو دەستەی وەبەرهێنان و هەرێمی کوردستان هەرچی ئاسانکاری و هاوکارییە بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیمارات دەکەین، بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان بکەن.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 150 کۆمپانیای وڵاتی ئیمارات هەن کە بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت وا زۆرترین وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.