Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:49

پێشانگا و فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی رەمەزان بۆ بەبازاڕکردن لە ھەولێر بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

کاتژمێر نۆی شه‌وی رابردوو، گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی رەمەزان بۆ بازاڕکردن بە بەشداری 100 کۆمپانیا کرایەوە.

لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان و چەند بەرپرسی دیکەی حکوومی، پێشانگاکە  له‌ پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان کرایەوە.

لە پێشانگا و فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی رەمەزان بۆ بەبازاڕکردن، 100 کۆمپانیا لە حەوت وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن کە بریتین لە میسڕ، تورکیا، ئێران، ئیمارات، ھیند، یۆنان و عێراق کە ماوەی 10رۆژ دەخایەنێت.

لە پێشانگاکەدا چەندین کۆمپانیای خۆماڵی کەلوپەلەکانیان تیادا نمایشکردووە بەشێک لەوانەش تایبەتن بە بەروبوومی خۆماڵی.

پێشانگاکە بە شەوانە دەکرێتەوە و کارگێڕی پێشانگاکەش لە میانی ئەو دە رۆژەدا پێشبینی ھاتنی دووسەد ھەزار سەردانیکار دەکات.

جیاواز لە پێشانگاکانی دیکە، بەھۆی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، پێشانگاکە رۆژانە لە کاتژمێر ھەشتی شەو دەکرێتەوە و تا پارشێو بەردەوام دەبێت.

ھەر لە میانی بەڕێوەچوونی پێشانگاکە، چەندین چالاکیی ئاینی و کولتووری جۆراوجۆر تایبەت بەمانگی رەمەزان بەڕێوەدەچێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.