Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:11

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە

کوردستان TV
100%

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌" ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی4ی2023" ئاسمانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌دوای نیوه‌ڕۆش ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی ڕۆژی پێشوو. 
 وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرووه‌" سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌9ی4ی2023 ئاسمانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ زۆربه‌ی كاته‌كانیش ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارین هه‌یه‌ن له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان. 
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌"  پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ 1 تا 3 پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هەولێر: 25 
سلێمانی: 24
دهۆک: 24 
کەرکوک: 28
هەڵەبجە: 25
زاخۆ: 25
سۆران: 25
گەرمیان: 31.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.