Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:16

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى ده‌كات كه‌ ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان ڕوويدا.
 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌8ی4ی2023" سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى ده‌كه‌ین كه‌ ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان ڕوويدا، نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه‌ به‌دوايدا هاتن.

 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌" له‌ كاتێكدا داوا له‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ و هۆكارى ڕووداوه‌كه‌‌، پێويسته‌ هه‌موو لايه‌ك دان به‌ خۆياندا بگرن و به‌ شێوازێكى دروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه‌، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى".

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌ و ڕێگه‌ نادرێت به‌ هيچ پاساوێك بكه‌ونه‌ مه‌ترسييه‌وه‌".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.