وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر سەنگەرێکی سریەی 3ی فەوجی 1ی لیوای18ی پیادەی پێشمەرگە پووچه‌ڵ كرایه‌وه،
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی 4ی2023، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: شەوی 7/ 8ی نیسانی2023، کاتژمێر 11:30ی پێش نیوه‌ڕۆ تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی سریەی 3ی فەوجی 1ی لیوای18ی پیادەی پێشمەرگە لە گوندی عەڵا لە بناری چیای قەرەچوغ، هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچ درایەوە و پوچەڵ کرایەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا نەبوو.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە ئامادەن بۆ پارێزگاری کردن لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.
پێشمەرگە پەلامارێکی تیرۆریستانی داعشی پوچەڵ کردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.