له چوار چێوه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و سێی خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له یاریه‌كی دیكه‌دا ، هه‌ردوو نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ورۆز و زاخۆ له سه‌ر یاریگای سلێمانی كاتژمێر سێ و نیوی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
به‌ر له‌م یاریه یانه‌ی نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ی بیست و نۆ خاڵ له پله‌ی دوانزدهمینی خوله‌كه‌دایه و زاخۆش به بیست و شه‌ش خاڵ له پله‌ی چوارده‌م دایه، ئه‌م یاریه بۆ هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و نه‌ورۆز زۆر گرنگه چونكه هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت زیاتر خۆی له پله‌كانی پێشه‌وه نزیك بكاته‌وه و چه‌ند پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وێت له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا، نه‌ورۆز له یاریگای خۆی یاری هه‌یه بۆیه به‌م بردنه‌وه‌یه و به‌و سێ خاڵه ره‌نگه له پله‌كانی هه‌شتی ریزبه‌ندی نزیك بكاته‌وه .
هه‌ر بۆیه یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی نایه‌وێت ئه‌م سێ خاڵه له‌ده‌ستبدات به پشتیوانی هانده‌رانی ، له به‌رامبه‌ر دا یانه‌ی زاخۆش هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێكی باشه‌وه بگه‌رێته‌وه چونكه هه‌ر ئه‌نجامێكی تر جگه له‌سه‌ركه‌وتن ره‌نگه چه‌ند پله‌یه‌ك بیگهرێتهوه دواوه‌ی ریزبه‌ندی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق.
ئه‌م ئێواره‌یه له خولی نایابی عێراقدا نه‌ورۆز میوانداری زاخۆ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.