Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:46

له‌ لالیگادا ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید میوانداری ڤیاڕیاڵ ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ چوارچێوه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و هه‌شته‌می خولی تۆپی پیی یانه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌مرۆ یانه‌ی ریال مه‌درید‌ له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ له‌ ئه‌ركێكی تاراده‌یه‌ك قوڕسدا میوانداری یانه‌ی ڤیاریاڵ ده‌كات.
 ریاڵ مه‌درید به‌ر له‌م یاریه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌ و به‌ڵام به‌ جیاوازی دوانزده‌ خاڵ له‌ دوای بارسیلۆنای ڕكابه‌ری و یه‌كه‌می ریزبه‌ندی دێت، هه‌ر بۆیه‌ ریال مه‌درید نایه‌وێت چیتر خاڵ له‌ده‌ست بدات و به‌ئاسانی نازناوی لالیگا پێشكه‌ش به‌ بارسیلۆنای ڕكابه‌ره‌كه‌ی بكات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت به‌هه‌موو پێوه‌رێك یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ نازناوه‌كه‌ی یه‌كڵا كردووته‌وه‌.
 ریال مه‌درید چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ یاری پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا توانی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن به‌سه‌ر یانه‌ ركابه‌ره‌كه‌یدا توماربكات كه‌ بارسیلۆنایه‌وه‌ و سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی هه‌ر بۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه‌ به‌ده‌وام بێت به‌ر له‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ش له‌ یاری گه‌ری چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ڕووبه‌ره‌وی چێلسی ببێته‌ له‌ چامپیۆنزلیگ، ڤیاریالیش كه‌ له‌ ئیستادا له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ند دایه‌ و پێنچ یاریه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌باته‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌هه‌مان رووحیه‌ته‌وه‌ له‌ سانتیاگۆ بجه‌نگێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پله‌كانی پێشه‌وه‌ نزیك ببێته‌وه‌ .
  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.