ئه‌مرۆ شه‌ممه8ی4ی2023 له میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی فه‌ره‌نسادا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی نیس .
به‌ر له‌م یاریه پاریس سان جێرمان به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و شه‌ش خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیدایه و یانه‌ی نیسیش له پله‌ی هه‌شته‌مدایه به چل و پێنج خاڵ، هه‌ر بۆیه یاریه‌كه بۆ پی ئێس جی ئاسان نابێت، یانه‌ی پاریس به ئاماده‌بوونی ناسر خلێفی سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه و به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م یاریزانان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه لیۆنیل میسی و كلیان ئیمباپێ ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ئه‌م یاریه ئه‌نجامدا.
هه‌فته‌ی رابردوو پاریس سان جێرمان به لیۆن دۆڕا و ئه‌مه‌ش بووه جێگای نارازیبوونی هانده‌ران هه‌ربۆیه یاریزانان ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر نیس دلی هانده‌ران ئاشت بكه‌نه‌و نزیكببنه‌وه له پاڵه‌وان بوونی خوله‌كه، له دوو یاری رابردوو میسی تووشی نارازیبوونی هانده‌ران و لێدانی فیكه بوویه‌وه ، ئه‌مه‌ش زیاتر واده‌كات یاریزانه‌كه گریبه‌سته‌كه نوێنه‌كاته‌وه و له هاوینی داهاتوو پاریس جێبهێلێت، كه به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانیش بێت نه میسی و نه پاریس نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌رده‌وام بن به‌هۆی قۆرسی مه‌رجه‌كانی هه‌ردوولا.
له‌ولاشه‌وه هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه میسی ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه بارسیلۆناو پێده‌چێت ئه‌مه‌ش رووبدات .
له خولی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.