له میانی گه‌ری بیست و نۆیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌ر میلان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و له دواساته‌كانی یاریدا دوو خالی گرینگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سالیر نیتانای میوانداری له‌ده‌ستدا .
یاریه‌كه له سالێرنۆو له‌سه‌ر یاریگای ئاریكی به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ستپێكی یاری و له خوله‌كی شه‌ش رۆبن گۆسینس گۆلی پێشكه‌وتنی له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد‌و یانه‌ی ئینته‌ر میلانی له گێمی یه‌كه‌م به‌م گۆله پێشخست .
له گێمی دووه‌میش هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاری به‌رده‌وامی هه‌بوو ، له دوا خوله‌كی یاری ئه‌نتۆنیۆ كاندرێڤا به تۆمار كردنی گۆلێكی جوان ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌و سالیرنیتانای له دۆراندن رزگار كرد‌و خالێكی گرینگ‌یان له ئینته‌ر میلان وه‌رگرت.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئینته‌ر كۆی خاله‌كانی له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بووه په‌نجاو یه‌ك خال ، سالیرنیتاناش بیست‌و نۆ خالی هه‌یه‌و له پله‌ی پازده‌م دێت .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری بیست و نۆیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ناپۆلی پێشه‌نگی یانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی لیتشی میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ڤیا دل ماری به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش یاریزان جیۆڤانی دی لۆرینزۆ له خوله‌كی هه‌ژده تۆماری كرد.
له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م خاوه‌ن یاریگا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له رێگای یاریزان فیدریكۆ دی فرنشیسكۆ یه‌كسان كرده‌وه ، به‌لام له خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك ڤلادیمێر ڤالكۆنی به‌رگریكاری لیتشی به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و جارێكی دیكه یانه‌ی ناپۆلی له یاریه‌كه پێشخسته‌وه.
یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ناپۆلی بیست و چواره‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریوبهندی بۆ حه‌فتاو چوار خال به‌رزكرده‌وه ، لیتشی تووشی چوارده‌م دۆراندن هات و به بیست و حه‌وت خال له پله‌ی شازده‌م مایه‌وه .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ری خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی میلان له‌ناو یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئیمپۆلی كرد‌و هه‌ردوو یانه‌ش به‌بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون و هه‌ریانه‌یه‌و به خالێكی یاریه‌كه یاریگایان به‌جێ هێشت.
یاریه‌كه له میلان و له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ به‌رێوه چوو ، به درێژایی ماوه‌ی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یه‌كتری و به‌ختی خۆیان تاقیكرده‌وه ، به‌ڵام هیچ كام له یاریزانه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و نه‌یان توانی تۆری گۆلی ئه‌وی تر بهه‌ژێنن ،یاری به‌یه‌كسان بوون كۆتایی پێ هات و هه‌ر یانه‌یه‌و خالێكی یاریه‌كه‌ی وه‌رگرت ، میلان تووشی حه‌وته‌م یه‌كسان بوون هات و به په‌نجاو دوو خاڵ له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه ، ئیمپۆلیش یازده یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و خاوه‌نی سی و دوو خاله‌و له پله‌ی چوارده‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.