Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:44

رووداوێکی هاتوچۆ لە توركیا گیانلەدەستدانی پێنج کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگای غازی عەنتاب، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌8ی4ی2023، لە سەر رێگای غازی عەنتاب-کلیس دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک دووڕیانی فڕۆکەخانەی شارەکە بەیەکیاندادا.

لەو رووداوەدا پێنج کەس لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی برینداربوو.

دوا بە دوای رووداوەکە تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە کە باری تەندروستیی ناجێگیرە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.