ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ فايق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق، بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى گشتى و دوايين پێشهاته‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕۆڵى ئهرێنيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له لێكنزيككردنهوهى بۆچوونه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى پشتگيريى هه‌مووان بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.